(نوچەنێت)
لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری دا دوو دۆسیەی گەندەڵی بنێرێتە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم و لەوێ ئەو دۆسیانە یەكلا بكرێتەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی لەسەر چەند پرسێك ئەنجامدا، كە لەناویشیاندا گفتوگۆ كردن بووە لەسەر راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم لەسەر دوو دۆسییە، كە یەكەمیان تایبەت بوو بە پایتەختی گەشتیاری هەولێر و دووەمیش تایبەت بە پایتەختی رۆشنبیری سلێمانی، لیژنەكە بڕیاریدا ئەو دوو دۆسییەیە بنێرێتە داواكاری گشتی هەرێم.
بەپێی زانیاریەكانی ئەو كۆبوونەوەیە، ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم ئاماژەی بەو بڕە پارانە داوە كە تایبەتن بەو دوو دۆسییەیە، سهبارهت به دۆسیەی (هەولێر پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی) بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ تهرخان كرابوو، هەروەها دۆسییەی (سلێمانی وهك پایتهختی ڕۆشنبیری) بڕی بیست ملیار دیناری بۆ تهرخان كرابوو، دوای گتوگۆی ئهندامانی لیژنهكه لهسهر ئهو دوو دۆسییهیه بڕیاردرا دۆسییهكان ئاراستهی سەرۆکایەتیی داواكاری گشتی بكرێن بۆ یهكلاییكردنهوهیان.