(نوچەنێت)
لیژنەی ووزەو سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەفەرمی داو لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە مانگانەو بەشێوەی بەردەوام زانیاریان لەبارەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكرنی و كۆی داهاتهكهی بۆ بنێرن.
لەكۆبوونەوەیەكی ئەو لیژنەیەدا كە دوێنێ چوارشەممە بەڕێوەچوو چەند تەوەرێك قسەوباسی لەسەر كرا لەوانەش داوای زانیاری بەردەوامیان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەت كردووە بۆیان بنێرێت.
لیژنەی ناوبراو باسیان لەو راپۆرتەش كردبوو كە كۆمپانیای دیلۆت لەسەر داهاتی نەوت بڵاویدەكاتەوە، بەڵام لیژنەكە داوایان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە كە ” لەكۆتایی هەموو مانگێكدا بەڕاپۆرت بڕی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەكردنی و كۆی داهات و خەرجیی كۆمپانیاكان و ئەو پارەیەی دەدرێتە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم بدرێتە لیژنەكە”.
هەر لەو كۆبوونەوەیەشیدا لیژنەكەی پەرلەمان باسی ئەو زیانانەی كردووە كە بەهۆی تەقاندنەوەی بۆڕِییە نەوتەكەی هەرێمی كوردستان بەر داراییی گشتی كەوتووە، بۆ ئهو مهبهسته لیژنەكە نوسراوی فەرمیی ئارٍاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرد تاوەكو بەنوسراوی فەرمی وەڵامی لیژنەكە بدرێتەوە سهبارهت بەزانینی قەبارەی زیانی داراییی گشتی و چەند رۆژ وەستانی ئاستی بەرهەمهێنان لەكێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستاندا.