یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌

0

(نوچەنێت)

ماوەیەكە پڕۆژە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت لەلایەن وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئامادەکراوە، بۆ ئەم مەبەستەش لەلایەن رێكخراوە ناحكوومیەكانەوە گفتوگۆ و پێشنیاری جۆراوجۆری بۆ دەكرێت.

رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان كە بەشداری لە كۆبونەوەیەكی تایبەت بەو بابەتە كردبوو بە (نوچەنێت)ی راگەیاند” دوێنێ چوارشەممە 2020/11/11، بەشداریمان لەکۆبوونەوەیەک كرد کەلەلایەن رێکخراوی جوداڵ (JUDAL) بەهاوکاری دەزگای دمدم رێکخرابوو بەمەبەستی پێشکەشکردنی چەند پێشنیازێک سەبارەت بەهەموارکردنەوەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١١ی پەرلەمانی کوردستان”.

ناوبراو وتیشی “هەوڵدەدرێت ئیمتیازات و خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەو توێژە زیاتر و باشتر بكرێت و لە رووی قانوونییەوە دەستەبەری مافەكانیان بكرێت و گرنگی و بایەخی زیاتریان پێبدرێت”.

بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا ئەو هەمواری ئەو پڕۆژە یاسایە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران ئاراستەی پەرلەمان بکرێت بەمەبەستی ئه‌نجامدانی ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی و دانانی لەبەرنامەی کاری دانیشتنی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی خوێندنەوەی یه‌كه‌می بۆ بکرێت و هەموار بکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com