شاری ورمێ لەدۆخی سووری تەشەنەی كۆرۆنا دایە

0

(نوچەنێت)

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان رۆژھەڵاتی كوردستان بەگشتی و پارێزگای ورمێ بەتایبەتی لەدۆخێكی ھەستیارو مەترسیدان لە بڵاوبوونەوەی زیاتر فایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئەم مەبەستەش ورمێ لە دۆخی سووری تەشەنەسەندنی ئەو فایرۆسەیە و بەپێی ئاماری فەرمیش رۆژانە لەو پارێزگایەدا نزیكەی ھەزار كەس تووشی كۆرۆنا دەبن، 20 كەسیش بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.
تاوەكو ئێستا ته‌نیا له‌ ورمێ نزیكەی دوو ھەزار و 200 كەس بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ ھەموو ئەوانەشدا رێژەی خۆپارێزی لەئاستی پێویستدا نییە.
بەپێی ئاماری زانكۆ پزیشكییەكانی پارێزگاكان، 4 ھەزار و 959 كەس لە رۆژھەڵاتی كوردستان بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ھاووڵاتیان نایشارنەوە كۆرۆنا لەنێو ھەموو خێزانێكدا ھەیە و بەرپرسانیش بەهەمان شێوە نایشارنەوە؛ دۆخەكە خەریكە لە كۆنترۆڵ دەربچێت.
بەرپرسان بۆ ھەڵسەنگاندنی دۆخەكە، داوای كەرەنیتنی گشتی دەكەن، بەڵام بەشێكی ھاووڵاتیان ئیدی كەرەنتینیش بە چارەسەر نازانن و، دەڵێن دۆخەكە لە خەڵك ئاڵۆزتر و قورستر دەكرێت.
دوێنێ چوارشەممە، محەمەد مەھدی شەھریاری، پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، بڕیاریانداوە لە كاتژمێر 6 ی ئێوارەوە ھەتاوەکو 6 ی بەیانی جگە لە كەرتی تەندروستی، ھەموو شوێنەكانی دیكەی پارێزگا دابخەن و سەرپێچیكارانیش سزای توند بدرێن.
بڕیارە لەھەفتەی داھاتووەوە رێكاری ھاوشێوە لە كرماشان و سنەش بگیرێتەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا جەواد ئاقازادە، سەرۆكی زانكۆی پزیشكیی ورمێ بڕوای وایه‌ دۆخەكە لەوە خراپترە و بەو رێكارانە كۆنترۆڵ ناكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com