ترامپ پەلە لە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

0

(نوچەنێت)
راوێژکارێکی باڵای ئەمەریكا ئاشكرای كرد، ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خێراتر بکات و پێش مانگی کانوونی دووەم ئەو کارە ئەنجامبدرێت.
راوێژكاری باڵای كریستۆفەر میللەر كە لەدوای دوور خستنەوەی وەزیری بەرگری ، ترامپ بەوەكالەت دەیناوە دەڵێ ” دۆناڵد ترەمپ، کە لە ساڵی 2016 لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڵێنی ئەوەی دابوو هێزەکانی ئەمریکا بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی، لە هێواشیی کشانەوەی هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست “بێزار و نائومێدە”.
بەپێی میدیا ئەمریکییەکە، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار بە راوێژکارەکانیی راگەیاندووە کە دەیەوێت سەربازانی وڵاتەکەی تاوەکو سەری ساڵ لە ئەفغانستانەوە بگەڕێنەوە وڵاتەکە.
لە چاوپێکەوتنێکیشدا لە فۆکس نیوز لە ساڵی 2019، کۆڵۆنێڵ دۆگلاس مەکگریگۆر گوتی، بە سەرۆکی ئەمەریکای راگەیاندووە کە “بەزوویی” لە ئەفغانستان بکشێتەوە و باڵیۆزخانەی ئەمەریکاش لە کابووڵ نەهێڵێت، هەروەها گفتوگۆیشی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان بە ناپێویست زانی”.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا راشیگەیاند، پێویستە ئەمەریکا “دەستبەجێ” هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە چونکە هیچ بەرژەوەندییەکی لەوێ نییە. گوتیشی “ئێمە دەبێت زۆر بە ئاگاییەوە گوێ لە ئێرانییەکان بگرین.. بزانین بەرژەوەندییەکانیان لەکویایە و لەکوێدا دەتوانین هەماهەنگی لەگەڵ یەکدی بکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com