شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارانى عێراق ده‌نگیان به شێروان دووبه‌ردانى دا، بۆئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌رێم و پارێزگاكان.
شێروان دووبه‌ردانى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لیژنه‌ى هه‌رێم وپارێزگاكان هه‌ڵبژێدرا بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى پارێزگا و هه‌رێمه‌كان بكات، مه‌حموود ئه‌دیب وه‌ك جێگیرى سه‌رۆك لیژنه ومحه‌مه‌د زاهیر وه‌ك بریارده‌رى لیژنه هه‌ڵبژێدران.
له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت شێروان دووبه‌ردانى له فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مان گوتى، ” لە هەرلیژنەك كێ بە تەمەنترین بێت ئەو دەبێت بە سەرۆك لیژنە ، تا ئێستا حه‌سه‌ن ئالی سەرۆك لیژنە بوو، ده‌مێك بوو بڕیارى گۆڕین درا بوو به‌ڵام بەهۆی ئەوەی پێشتر خۆپێشاندان بوو دواتر به هۆى په‌تاى كۆرۆنا دەوامی پەرلەمان وەستا بۆیە تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كه داده‌نرابوو”.