شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
وێراى ئه‌وه‌ى مانگێك به‌سه‌ر واژۆكردنى رێككه‌وتنى ئه‌منى هه‌ولێر وبه‌غدا بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم تێده‌په‌ڕێ، كه‌چى هه‌تا ئێستا رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه و جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، “چاوه‌ڕێى شاندى وه‌زاره‌تى به‌گرى عێراق ده‌كه‌ین.
لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت، باسى له‌وه كرد تا ئێستا رێككه‌وتنى ئه‌منى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى كه بۆ هاوئاهه‌نگى بڕیارى له‌سه‌ر دراوه ده‌ستیان به‌كار نه‌كردووه.
لیوا قاره‌مان روونى كرده‌وه له رێككه‌وتنه‌كه بڕیار له‌سه‌ر شه‌ش ناوه‌ند كراوه، دووانى سه‌ره‌كى كه یه‌كێكیان له هه‌ولێر وئه‌ویتریان له به‌غدا ده‌بێت، چوار ژوورى تریش له مه‌خموور و مووسڵ و دیاله و كه‌ركووك داده‌نرێت.
سه‌باره‌ت به دوو ناوه‌نده سه‌ره‌كییه‌كه لیوا قاره‌مان گوتى، “ئاماده‌كاریى ته‌واوكراوه كه‌چى وێراى تێپه‌ڕبوونى مانگێك هێشتا ده‌ستیان به كاره‌كانیان نه‌كردووه” له‌سه‌ر چوار ناوه‌نده‌كه‌ى تریش باسى له‌وه كرد ناكۆكی له‌نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا هه‌یه، چونكه به‌غدا داوا ده‌كات ژووره‌كه له‌ناو كه‌ركووك نه‌بێت و كوردیش قبوڵى ناكات”.
جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه دووپاتى كرده‌وه، ئه‌وان چاوه‌ڕێى شاندى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌تانه یه‌كلابكه‌نه‌وه.