شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
كورد داواى به‌شى خۆى له‌و بڕه پاره‌یه ده‌كات كه حكوومه‌تى عێراق به نیازه قه‌رزى بكات و په‌رله‌مانتارانى كورد هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه نه‌كرێت ئه‌وا ئه‌وان رێگه ناده‌ن له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 11ى تشرینى دووه‌م، په‌رله‌مانى عێراق له گفتوگۆدایه بۆ په‌سندكردنى پرۆژه یاساى كورتهێنانى بودجه، كه رێگه ده‌دات حكوومه‌ت پاره‌یه‌ك بۆ مووچه و خه‌رجییه سه‌ره‌كییه‌كان قه‌رز بكات.
وه‌ك په‌رله‌مانتارانى كورد ئاشكرایان كردووه، ئه‌وان داواى پشكى كوردی‌یان له قه‌رزه‌كه كردووه و ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى له‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا ئێمه رێگه‌ناده‌ین یاساكه تێپه‌ڕێت.
حه‌سه‌ن ئالى په‌رله‌مانتارى كورد له عێراق، له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، “ئێمە لە دانیشتنی پەرلەمان بەردەوامین تا ئێستا و خاڵی ناكۆكی و جیاوازى لەنێوان ئێمەو ئەوان هه‌یه، كوتلەكانی دیكە ناڕازین لەوەی پشكی كورد لەو قەرزە هەبێت ئێمەش سوورین لەسەرئەوەی دەبێت پشكی كوردیش هەبێت چونكە ئەوە قەرزە بودجە نییە پێویستی بە گفتوگۆ ناكات”.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى حه‌سه‌ن ئالى هه‌ڕه‌شه‌ى كرد و گوتى، “ئەگەر بزانین پشكی کوردستان دیاری ناکرێت، بەشداری لە دانیشتنەکەدا ناکەین ئەوان سوورن لەسەرئەوەی كورد بێبەشبكەن ئێمەش هەڵوێستی خۆمان دەبێت، یان ناهێڵین ئەو یاسایە بەرێوە بچێت یاخود بایكۆت دەكەین یان دەبێت مافی خەڵكی خۆمان مسۆگەر دەكەین”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى كه پێشتر “نوچه‌نێت” بڵاوى كردووه‌ته‌وه، په‌رله‌مان به‌نیازه ره‌زامه‌ندى بدات له‌سه‌ر قه‌رزێك كه بڕه‌گه‌ى 23 ترلیۆن و 900 ملیار دیناره.