نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌به‌ر خراپى هاوكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن رێكخراوێكى ئه‌مریكى پێیاندرابوو، كه‌سوكارى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى، وه‌زیرى پێشمه‌رگه بانگهێشتییان ده‌كات و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یش وه‌ڵامى ناڕه‌زاییه‌كان ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر 250 خێزانى كه‌سوكارى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى و ئه‌و هاوكارییه‌یان سووتاند كه له لایه‌ن رێكخراوى خێرخوازى رێگه‌ى پێشكه‌وتنى ئه‌مریكى پێیان درابوو، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكرا كرد كه وه‌زیرى پێشمه‌رگه رۆژى دووشه‌مى داهاتوو پێشوازیان ده‌كات و وه‌زاره‌تیش راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه.
كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بەڕێزان کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان
نیگەرانین لەو رووداوە نەخوازراوەی کە ئەمڕۆ ۱۱/۱۱/ ۲۰۲۰ ی بەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەشاری هەولێر روویدا.
لەگەڵ رێز‌و پێزانینمان بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مرۆییەکان کە هەمیشە هاوکارو یارمەتیدەری باشی وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگەن.
دیارە، ئەمڕۆش رێکخراوێکی خێرخوازی جیهانی، لەپڕۆژەیەکدا بڕیاریدا بە دابەشکردنی کۆمەڵێک کەل و پەلی وەک هاوکاری پێشکەش بەکەس و کار‌و وارسی شەهیدانی شەڕی دژ بەداعش. تیایدا جۆر و قەبارەی کەرەستەکان گلەیی و نیگەرانی کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی لێکەوتەوە.
ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، نیگەرانی ئەو رووداوەین، شەهیدان وکەسوکاری بەڕێزیان شایستەی زۆر لەوە زیاترن و تاجی سەرمانن، بەئەرکی خۆمانی دەزانین، بەهەموو جۆرێک و بەباشترین شێوە خزمەتی وارسی شەهیدان بکەین.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان