نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ستراتفۆرى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا پێشبینى ئه‌وه ده‌كات، هێرشه‌كانى په‌كه‌كه بۆ سه‌ر نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زیاد بكات، ئه‌گه‌رهاتوو فشاره‌كانى عێراق وتوركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له پێناو ده‌ركردنى زیاتر بێت.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ پوخته‌یه‌كى راپۆرته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ماڵپه‌ڕى ” stratfor“بڵاوكراوه‌ته‌وه. راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ماوه‌یه‌ك بوو په‌كه‌كه بێئه‌وه‌ى رێككه‌وتنێكى هه‌بێ له ناوچه‌كه به ئارامى له‌به‌رانبه‌ر عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵسوكه‌وتى ده‌كرد، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا دوو جار پێشیلكاریى كردووه.
یه‌كه‌میان ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆڕى نه‌وتى هه‌رێم بوو و دووه‌میشان هێرشێك بوو كه له چامه‌نكێ كردییه سه‌ر پێشمه‌رگه.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه پارتى حزبێكى سه‌ره‌كییه له كوردستان و حكوومه‌تى به‌ده‌سته و ئه‌و حزبه‌یش له هه‌موو حزبه‌كانى تر‌ى هه‌رێم په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ توركیا باشه، بۆیه په‌كه‌كه له‌و حاڵه‌ته‌دا پێیوایه پارتى ده‌توانێ به‌شێك نه‌بێت له فشاره‌كان.
له لایه‌كى تر راپۆرته‌كه ئه‌وه‌یش له‌بیر ناكات كه حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتنیان هه‌یه په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكه‌ن.
جگه له‌مه ستراتفۆر ده‌ڵێ، په‌كه‌كه چاك ده‌زانێ داهاتى سه‌ره‌كى هه‌رێمى كوردستان نه‌وته، بۆیه ئه‌گه‌ر فشارى زیاترى بخرێته سه‌ر ئه‌وا ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان زیاتر ده‌كات.