عێراق 10 ترلیۆن دینارى بۆ مووچه‌ى سێ مانگ ته‌رخان كرد

0

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌ كراوه‌، عێراق بۆ مووچه‌ى سێ مانگى فه‌رمانبه‌ران 10 ترلیۆن دینارى ته‌رخان كردووه‌.

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ به‌ پرۆژه‌ یاساى قه‌رزكردن “كورتهێنانى بودجه‌” ده‌دات به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مانى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر قه‌رزى 23 ترلیۆن و 900 ملیار دینار ده‌دات.

17 رۆژ به‌سه‌ر واده‌ى مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م “مانگى 10″ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق تێپه‌ڕیوه‌، ئه‌و 10 ترلیۆن دیناره‌ى كه‌ ته‌رخان كراوه‌ بۆ مووچه‌ى مانگه‌كانى “تشرینى یه‌كه‌م و تشرینى دووه‌م و كانوونى یه‌كه‌مه‌”.

پێشتر حكوومه‌تى عێراق داواى له‌ په‌رله‌مان كردبوو ره‌زامه‌ندى بدات له‌سه‌ر قه‌رزكردنى 41 ترلیۆن دینار، به‌ڵام لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ئه‌و داوایه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ و رۆژى سێشه‌مى رابردوو له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران رێككه‌وتن و ئه‌و بڕه‌یه‌یان دیار كردووه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com