نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت گه‌یشته 45 دۆلار.
به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى “sa.investing.” نرخى نه‌وت ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه نرخى خاوى برێنت بوو به 45 دۆلار و 10 سه‌نت، واته به‌رێژه‌ى 3.40% نرخى پێشووترى به‌رزبووه‌وه
خاوى تێكساسیش گه‌یشته 42 دۆلار و81 سه‌نت كه ده‌كاته رێژه‌ى 3.58 % به‌رزبووه‌وه.
به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه له مانگى دووى ئه‌مساڵ، نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كان دابه‌زى و ته‌نانه‌ت چه‌ند رۆژێك نرخه‌كه‌ى بۆ ژێر سفر نزمبووه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى ڤاكسینى كۆڕۆنا و كردنه‌وه‌ى ئابوورى جیهان به‌ره به‌ره نرخه‌كه‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه.