نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى مۆنیتۆرى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات ماوه‌یه‌كه ئه‌مریكا ده‌ستى به فشارخستنه سه‌ر حكوومه‌تى عێراق كردووه، بۆئه‌وه‌ى خۆى گازى سروشتى به‌رهه‌مبهێنێ و چیتر پشت به ئێران نه‌به‌ستێ.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه عێراق یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه به حاڵه‌تێكى تایبه‌ت رێگه‌ى پێدراوه، له‌سه‌ر هاورده‌كردنى گازى سروشتى و كاره‌باى ئێران به‌رده‌وام بێت. چونكه له‌دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى رێگه به وڵاتان نادات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن
كاتێك مسته‌فا كازمى له مانگى ئایارى رابردوو، بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مریكا وه‌ك هاوكارییه‌ك 120 رۆژ لێخۆشبوونه‌كه‌ى بۆ نوێ كرده‌وه. دواى ته‌واوبوونیشى 60 رۆژى تر‌ى بۆ نوێ كرایه‌وه. واته له‌مانگى داهاتوو جارێكى تر ئه‌و ده‌رفه‌ته ته‌واو ده‌بێ.
راپۆرته‌كه پێشبینى ئه‌وه ناكات ئه‌مریكا ماوه‌كه نوێ نه‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق پابه‌ندبووه به رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌سه‌وه ئه‌وا به‌رهه‌مى نه‌وتى كه‌مكردووه‌ته‌وه و بۆیه ئه‌و گازه سروشتییه‌یش كه‌مى كردووه كه یاوه‌رى نه‌وت ده‌بێت، ئێستا ته‌نیا پشت به ئێران ده‌به‌ستێ.
مۆنيتۆر باس له‌وه ده‌كات ماوه‌یه‌كه ئه‌مریكا فشاره‌كانى زیاتر كردووه و دواجار عێراق ناچار بووه به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى بچێت و بۆئه‌مه‌ش دانوستاندنى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا كردووه. یه‌كه‌م هه‌نگاویشى به‌ره‌و كێڵگه‌ى مه‌نسووڕیه‌یه كه یه‌ده‌گه‌كه‌ى 130 ملیار مه‌تر گازى سروشتى ده‌خه‌ملێنرێ.