(نوچەنێت)
بەپیچی زانیارییەكانی رێكخراوی پەنابەرانی عێراقی، گەنجێكی هەرێمی كوردستان كە خەڵكی شاری رانیەیە لە وڵاتی یۆنان كوژراوە.
لەمنبارەیەوە ئاری جەلال سەرۆكی ئەو رێكخراوە رایگەیاند دوای ئەوەی ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن كەسوكاری ئەو گەنجەوە ئاگادار كراینەوە كە كوڕەكەیان نادیارە، لەرێگەی لقەكانی رێكخراوەكەمانەوە هەڵساین بە بەدواداچوون و بۆمان دەركەوت كە ئەو گەنجەی خەڵكی شاری رانیە ناوی (ی.ع.أ)ە بەهۆی رووداوێكەوە لە شاری ساڵۆنیكی ولاتی یۆنان كوژراوە.
ناوبراو دەشڵێ “گەنجە كوژراوەكە تەمەنی 30 ساڵە و ماوەیەكە وەك پەنابەر لەوڵاتی یۆنان بووە”.