(نوچەنێت)
كۆمارییەكانی ئەمەریكا هیوابڕونین لەوەی كە جارێكی تر دۆنالد ترامپ لەو هەڵبژاردنەی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیان براوە بێت و ولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەدەست بهێنێ.
لەئێستادا دۆنالد ترەمپ لەڕیگەی ماڵپەڕی Save America دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی بۆ کەمپەینەکەی بۆ ئاشکراکردنی “پێشێلکارییەکان” کە بەبڕوای ئەو لە هەڵبژاردنی 3ی تشرینی دووەمدا روویانداوە.
لەکاتێکدا جۆ بایدن وەکو براوەی هەڵبژاردن لە ئەمەریکا ناسێندراوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ و بەشێک لە کۆمارییەکان هێشتا باس لەوە دەکەن، ئەوان هەموو رێگایەکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردن و کارکردن بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان لە هەندێک لە ویلایەتەکاندا.
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشبینییەكی دڵخۆشكەر دەداتە كۆمارییەكان و دەڵێت ” پێویستە دڵنیابین لەوەی هیچ دەنگێکی نایاسایی ئەژمار نەکراوە، بۆیە دەكرێت بە ئاسانی دەسەڵات لە بەرژەوەندیی ئیدارەی دووەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رووبدات”.
هاوکات مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بە هەمان شێوە بەرگری لە سەرۆکەکەی دەکات و دەڵێت، شەڕ لەسەر هەر دەنگێکی یاسایی دەکەن بۆ سەرۆک ترەمپ.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین تویتیدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سیناتۆرە کۆمارییەکان رۆژی سێشەممە پێی گوتوون، ئەوان دەیانەوێت بەردەوامبن لە “جەنگی رزگارکردنی دەنگە یاساییەکانی” دۆناڵد ترەمپ.
ئەم پشتیوانیانە لە ترەمپ لەکاتێکدایە کە وەزیری دادی ئەمریکا رێگەی داوە بە پارێزەرە فیدراڵییەکانی ئەمەریکا بەدوای دۆسیەکانی تایبەت بە ئەگەری پێشێلکاریدا بچن.
بەڵام هەرچی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکایە دەڵێت “ئەو کارانە هیچ لە پرۆسەکە ناگۆڕن و دەستاودەستکردنی دەسەڵات دەستیپێکردووە و هیچ شتێک ئەو پرۆسەیە ناوەستێنێت”.
بایدن دەشڵێت، “من سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکام و دەچمە کۆشکی سپی، لە ئێستاوە دەستمان بە کارکردن کردووە”.
هێشتا كۆمارییەكان هیوایان ماوە ترامپ براوەی هەڵبژاردنەكە بێت
0
Share.