شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌نجوومه‌نى نه‌رویجى بۆ په‌نابه‌ران ده‌ڵێ له كۆمه‌ڵێك شارى عێراق ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان ده‌رده‌كرێن و یه‌كێك له‌و شارانه‌یش سلێمانییه، به‌رپرسێكى پارێزگاى سلێمانی ئه‌و زانیارییانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ ته‌نیا ویستوومانه له یه‌ك كه‌مپ كۆیان بكه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى جیهانى، له‌وانه واشنتن پۆست و كه‌ناڵى جه‌زیره و كه‌ناڵى حوڕه له راپۆرته‌كانیان باسیان له هه‌ندێك زانیارى كردووه كه له‌سه‌ر ره‌وشى ئاواره‌كانى عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوێكى نه‌رویجى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و رێكخراوه باس له بڕیارێكى حكوومه‌تى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ بێ ره‌خساندنى بارودۆخ بڕیارى داوه كه‌مپى ئاواره‌كان دابخات و ئاواره‌كان ناچار بكات بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆیان، ئه‌م بڕیاره ته‌نیا هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه.
كه‌چى به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه له‌و شارانه‌ى كه هه‌ڵساون به زۆرمڵى ئاواره‌كانیان ده‌ركردووه، شارى سلێمانییه. “بۆ زانیارى زیاتر لێره كلیك بكه”.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و زانیارییانه به‌شى “جه‌ى سى سى” نووسینگه‌ى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان له پارێزگاى سلێمانى ره‌تى ده‌كاته‌وه ئاواره‌كان ناچار كردببێت بگه‌ڕێنه‌وه.
نەجات عومەر راوێژكار لە نووسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكانی پاریزگای سلێمانی تایبەت بە ئاوارە وپەنابەران بە نوچەنێتی راگەیاند: لەسنووری سلێمانی ئاوارەكان بە زۆر نانێردرێنەوە، تەنیا دوو كەمپمان هەیە كەمپی عەربەت و ئاشتی كە زۆر له‌یه‌كتر نزیكن داوامان كردووە ئاوارەكانی كەمپی عەربەت بچنە كەمپی ئاشتی. ئەوەش ئارەزومەندانەیە نەك زۆرملێ.
سەبارەت بە ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە سنووری سلێمانی نەجات عومەر گوتی “خۆی لە سلێمانی پێنج كەمپمان هەیە چوار كەمپ ئاوارەن ویەك كەمپی پەنابەرمان هەیە، دەربارەی ژمارەی ئاوارەكان ئاماری وردمان نییە، چونكە بەهۆی كۆرۆناوە نەماتوانی ئەوساڵ ئەو ئامارە كۆبكەینەوە بەڵام بەپێی ئامارەكانی پێشوو لە سنووری سلێمانی نزیكەی 32 هەزار ئاوارە وپەنابەر هەیە لەو ژمارەیە پێنج هەزار و ( 353) یان پەنابەرن” .
نەجات عومەر ئاشكراشی كرد وەك ئەوەی ئەوان ئاگادارن بەشێكی زۆر لە سنورری دیالە دەستیان كردووه به ده‌ركردنى ئاوارەكان، به‌گوێره‌ى ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق دراوه.