(نوچەنێت)
بەبۆنەی كۆچی دوایی قادری حاجی عەلی، مەلا بەختیار دەڵێ “سەرەڕای 37 ساڵ ناكۆكییمان لەگەڵ قادری حاجی عەلی بەڵام قسسەیەكی ساردیش نەكەوتە نێوانمان”.
لە نوسینێكدا كە بۆ كۆچی دوایی ناوبراو نوسیویەتی و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە مەلا بەختیار جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، دەڵێ “به‌نده‌و قادری حاجی عه‌لی، له‌ساڵی (1983)ـه‌وه، به‌هۆی رێبازی جیاوازی ئایدیۆلۆژیه‌وه، ناكۆكین. به‌ڵام هه‌تا دوای جیابونه‌وه‌ی گۆڕانیش، قسه‌یه‌كی ساردیش نه‌كه‌وته نێوانمان. بۆیه به ئه‌ركی ده‌زانم، له‌م دوا كۆچه‌یدا، پاداشتی ئه‌و مێژووه بده‌مه‌وه”.
ناوبراو لەو نوسینەیدا بیرەوەرییەكانی خۆی لەگەڵ قادری حاجی عەلی باس دەكات و پێیوایە ناوبراو لە ژیانیدا كەسێكی زۆر ئارام بوو و ئەو خاوەنی كه‌سوكارێكی، هه‌م سه‌نگین و هه‌م دڵسۆز بوو.
دێتەسەر باسكردنی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو (محەمەد جەزا)ی برای و دەنووسێت “گۆرانییه سیاسییه‌كانی حه‌مه جه‌زا، له باشوردا، هه‌روه‌كو شوان په‌روه‌ری باكوری كوردستان، له قۆناغی هه‌ڵسانه‌وه‌دا، ناخ هه‌ژێن بون”.
مەلابەختیار باس لە كۆنفرانسەكانی كۆمەڵە دەكات و بەتایبەتیش دێتە سەر باسكردنی كۆنفرانسی سێیەم دەڵی سەرەڕای جیاوازییەكانمان بەڵام ئەو كەسێكی زۆر ئارام بوو، “گه‌رچی پێشی ناخۆشبوو، كێشه‌كانمان قوڵ ده‌بێ. كه جیاش بوینه‌وه، دژه‌كه‌مانی هه‌ڵبژارد.. به‌ڵام جوامێرانه، ئێسكشكێن نه‌بوو. كه زانیشی له كاتی زینداندا ئاراسته‌كان به‌ره‌و ئێسكشكاندن ده‌برێ، ئاماده‌نه‌بوو له لێكۆڵینه‌وه‌دا به‌رده‌وام بێ”.
پاشان باس لە جیابوونەوەی گۆڕان لە یەكێتی دەكات و لەبارەی قادری حاجی عەلییەوە دەڵێ “كاكه قادر پێش جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی كرد! كه گۆڕان جودا كرایه‌وه یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌ره‌كانی. كاتێك زانی ناكۆكیه‌كان به ئاراسته‌ی نه‌شیاودا دژی یه‌كێتی ده‌برێن، هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكۆكیه‌كان خاو بێته‌وه، لێكتێگه‌یشتنی ده‌باشان، هه‌وڵێكی زۆری قادری حاجی عه‌لی تیا‌بوو، له‌ناو گۆڕان”.
دەشڵێ “كاتێك، گۆڕان، سیاسه‌تی گۆڕی، قادری حاجی عه‌لی و هاورێكانی زوو دركیان به جیاوازییه‌كان كرد‌و هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت. به‌ڵام له‌مه‌شدا هه‌ڵوێستێكی ئارامی دوور له موزایده‌ی سیاسی”.
لەكۆتاییشدا دەنوسێت “چه‌ند جوانن ئه‌و سه‌ركردانه‌ی.. بڕوایان به خۆیانه‌و له دوڕیانی سیاسی‌دا.. له بری پله‌و پایه، هه‌ڵوێست هه‌ڵده‌بژێرن”.