شلێر سەعید، تایبەت بەنوچەنێت
لیژنه‌ی وزه وسامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی وبازرگانی له په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌مڕۆ به نووسراوێكى فه‌رمى داواى له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان كرد، زیانى ته‌قینه‌وه‌ى بۆڕییه نه‌وته‌كه‌ى پێ بدات، كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ته‌قێنرایه‌وه.
گولیزار ره‌شید له فراكسیۆنی پارتی، جێگری سەرۆك لیژنەی وزه وسامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی، لە پەرلەمانی كوردستان، بە نوچەنێتی راگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕِۆ سێشەمە 2020/11/10، بە سەرپەرشتی عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیژنه و ئامادەبوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه وبڕیاردەر وئەندامان وراوێژكارانی لیژنەكە كۆبوینەوە بە مەبەستی تاووتوێكردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت وهەناردەكرنی و كۆی داهاته‌كه‌ی و زیادەڕۆیی لە كەرتی كارەباو زانینی قەبارەی ئەو زیانەی بەر داراییی گشتی كەوتووە بەهۆی تەقاندنەوەی بۆڕِییە نەوتەكەی هەرێم”.
گولیزار گوتیشى، “جیا له زانیارییه‌كانى حكوومه‌ت لیژنه‌كه‌مان به‌داوداچوون بۆ بابه‌تى زیانه‌كانى بۆرى ته‌قاندنه‌وه‌كه ده‌كه‌ین”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پێشتر به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێم هه‌ندێك زانیاری‌یان له‌سه‌ر زیانه‌كانى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرییه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئایا ئه‌مه خه‌ملاندن بووه یان ته‌واوى ورده‌كارییه‌كان بووه؟ گولیزار ره‌شید گوتى، “حكوومەت هەندێ زانیاری بڵاو كردۆتەوە بەڵام ئێمە بە وردەكارییه‌وه زانیاریەكانمان دەوێت، تا بزانین زیانەكان چەندن و كاریگەریی چى بووە و كێ بەچاكردنەوەى هه‌ڵده‌ستێ؟”.
كۆتایى مانگى رابردوو، بۆڕى هه‌ناردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ته‌قێنرایه‌وه و بۆیه ماوه‌ى چه‌ندان رۆژ هه‌ناردنى نه‌وتى هه‌رێم وه‌ستا.