نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست، ئه‌نجوومه‌نى نه‌رویجى بۆ په‌نابه‌ران ئاشكراى كردووه، به‌هۆى بڕیارێكى حكوومه‌تى عێراقه‌وه ئه‌م زستانه 100هه‌زار ئاواره‌ى ناوخۆى عێراق بێ شوێنى حه‌وانه‌وه ده‌بن و ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌وى واشنتن پۆست له راپۆرتێك باسى له‌وه كردووه، بڕیارى داخستنى كه‌مپه‌كان له عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى په‌نابه‌رانى نه‌رویجه‌وه رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌نجوومه‌نه‌كه داواى كردووه ده‌رفه‌تێك به ئاواره‌كان بدرێت تا شوێن و جێگه‌یان ده‌بێت و نه‌وه‌ك له‌ناكاو بڕیارى داخستنى كه‌مپه‌كه‌یان بدرێت.
جگه له واشنتن پۆست هه‌ر یه‌كه له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره و حوڕه راپۆرتیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه‌ته‌وه وده‌ڵێن ئه‌نجوومه‌نى نه‌رویجى هۆشدارى داوه له‌وه‌ى ئه‌م زستانه 100 هه‌زار عێراقى بێ شوێنى حه‌وانه‌وه ده‌بن.
باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن ئه‌و مه‌ترسییه چاوه‌ڕوانكراوه به‌هۆى بڕیارێكه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق دراوه، كه گوتوویه‌تى جگه له‌كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى كه‌مپه‌كانى عێراق داده‌خرێن. كه‌ناڵى حوڕه ده‌ڵێ ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون ساڵى 2021 بێ كه‌مپى ئاواره‌كان بێت.
به‌ڵام وه‌ك له راپۆرته‌كان ئاماژه‌ى بۆ كراوه، له به‌رانبه‌ر داخستنى كه‌مپه‌كان حكوومه‌تى عێراق هیچ شتێكى نه‌كردووه، بارودۆخى ئابوورى و نیشته‌جێبوون و سیاسى و ئاسایشى زێدى ئاواره‌كان بۆ ژیان له‌بار نییه.
ئه‌نجوومه‌نى نه‌رویجى دووپاتى ده‌كاته‌وه له به‌غدا و كه‌ربه‌لا و سلێمانى و دیاله و ئه‌نبار و كه‌ركووك و مووسڵ خه‌ڵك ناچاركراون كه‌مپه‌كان جێبهێڵن.