نوچه‌نێت
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران داواى له وه‌زاره‌تى دارایى و ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كانى تر كرد، كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ى به په‌له پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2021 ئاماده بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م مسته‌فا كازمى سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه باسى له چه‌ندان بابه‌تى په‌یوه‌ست به دارایى عێراق كرد و كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان به سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كرد.
له به‌شێكى قسه‌كانى كازمى داواى له وه‌زاره‌تى دارایى و وه‌زاره‌ته‌كانى تر كرد په‌له بكه‌ن بۆ ئاماده‌كردنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021 گوتى چونكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى وڵات پێویسته.
پێشتر عێراق هه‌وڵى دا بودجه‌ى ساڵه‌كانى 2020 و 2021 به دواى یه‌كه‌وه ئاماده بكات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه كورتهێنانى بودجه‌ى زۆر زیاتر بوو، حكوومه‌ت پرۆژه‌ى 2020 ى له په‌رله‌مان كێشایه‌وه و یاساى چاره‌سه‌ركردنى كورتهێنانى به په‌رله‌مان دا و گفتوگۆكانیش له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى بودجه‌ى گشتى 2021 وه‌ستا.