نوچه‌نێت
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك به بۆنه‌ى كۆچى دوایى قادرى حاجى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌كات و هاوخه‌مى خۆى ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ى تشرینى دووه‌م، قادرى حاجى عه‌لى سیاسه‌تمه‌دار كۆچى دوایى كرد و به‌و بۆنه‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌ى كردووه له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی تێکۆشەری ناسراو و کەسایەتیی دیاری سلێمانی (قادری حاجی عەلی بەگ)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم و هاوخەمیانم.
خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و سەبووری و ئارامییش بە بنه‌ماڵه و دۆست و هاوڕێیانی ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان