نوچه‌نێت
ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر جبوورى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاندووه، له زووترین كاتدا مووچه‌ى مانگى رابردوو ده‌درێت و15 رۆژى تریش ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ى تشرینى دووه‌م، ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر جبوورى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى دوو مووچه داوه و گوتوویه‌تى، “له‌م مانگه‌دا هه‌ردووكیان دابه‌ش ده‌كرێن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ له زووترین كات دواى په‌سندكردنى قه‌زره‌كه مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م “مانگى 10” دابه‌ش ده‌كرێت، دواتریش له كۆتایى مانگدا وه‌ك پێشوو له 24ى مانگ ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌م مانگه “مانگى یانزه” ده‌كرێت.
دوێنێ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه، وه‌ك په‌رله‌مانتاران دووپاتى له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌رێنێ ته‌واو بووه.