ساعب عورەیقات بە كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد

0

(نوچەنێت)

ساعب عورەیقات، گەورە دانوساندكاری فەڵەستینی و ئەمینداری لیژنەی راپەراندنی رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینی بەهۆی تووشبوونی بە فایرۆسی كۆڕۆنا گیانی لەدەست دا.

بەشی عەرەبی BBC بڵاویكۆدۆتەوە كە ناوبراوئەمڕۆ سێشەممە دوای ماوەیەك تووشبوونی بەو ڤایرۆسە گیانی لەدەستداوە.

پێشتریش بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستی، لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو عورەیقات گواسترابووە نەخۆشحانەیەكی ئیسڕائیلی.

ناوبراو یەكێك بووە لەو سەركردە دیارانەی فەڵەستین كە زۆرترین وتوێژ و لێدوانی داوەتە میدیای رۆژئاوایی بەتایبەتیش لەكاتی راپەڕینی دووەمی فەلەستینییەكان و رۆڵێكی گەورەشی بینیوە لە رێككەوتنی  ئۆسلۆی نێوان فەلەستینی و ئیسرائیلییەكان. ئەمەو جگە لەوەی كە لە نێوان ساڵانی 1995 تا 2014 بە گەورەترین دانوساندكاری فەڵەستینی دادەنرێت لە وتوێژكردنی لایەنی فەلەستینی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیلیدا.

ناوبراو ساڵی 1955 لە شاری ئەریحای كەنارەكانى رۆژئاوا لەدایكبووە، دوای كۆتاییهێنانی بە قۆناغی دواناوەندی لە خوێندن دەچێتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و لەساڵی 1979 بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماستەری لەزانستە سیاسییەكانی زانكۆی سان فرانسیسكۆ بەدەستهێناوە، دواتر دەچێتە بەریتاینا و بڕوانامەی دكتۆرا لە بەناونیشانی (ئاشتی و ململانێ) لەساڵی 1983 لە زانكۆی برادفۆردی باكووری ئەو وڵاتە، بەدەست دەهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com