(نوچەنێت)
بەگوێرەی راپرسییەك كە ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێترۆپۆڵ بڵاویكردۆتەوە رێژەی دەنگەکانی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی) بەردەوام لەكەمبوونەوە دایەو بەپێی ئەو راپرسیە دەنگەكانی ئەو پارتە بۆ خوار 30% دابەزییوە.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێترۆپۆڵ ئەنجامی راپرسییەک، کە لە مانگی تشرینی یەکەم کردووەیەتی، بڵاوکردەوە. بە گوێرەی راپرسییەکە دەنگەکانی ئاکپارتی لە هەڵبژاردنی داهاتوو کەمدەکات.
هەر بە گوێرەی ئەم راپرسییە رێژەی دەنگەکانی هەدەپە 8.5%ە، ئەمەش ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو راست دەربچێت، هەدەپە ناگاتە پەرلەمان، چونکە ناتوانێ بەربەستی 10% نابڕێت.
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە دابەزینی رێژەی دەنگەکانی ئاکپارتی بەهۆی سیاسەتی تورکیا و قەیرانی ئابوورییەوەویە كە توركیا رووبەرووی بۆتەوەو بوونەتە هۆکاری گۆڕینی بۆچوونی دەنگدەران و رێژەی دەنگی خۆڵەمێشی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادیکردووە.
لە راپرسییەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە: “ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بکرێت، دەنگ بە کام پارت دەدەیت؟ بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە بۆ یەکەمنیجار رێژەی دەنگەکانی ئاکپارتی بۆ خوار 30% پاشەکشێی کردووە.
ئەنجامی تەواوی راپرسیییەکەی (ناوەندی لێکۆڵینەوەی مێترۆپۆڵ):
ئاکپارتی: 28.5% جەهەپە: 17.2% ئیی پارتی: 8.6% هەدەپە: 8.5% مەهەپە: 7.9% پارتی دێڤا: 1.5% پارتی ئایندە: 0.9% دەنگی خۆڵەمێشی زیاتر لە 20%