نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمى پڕچه‌ككردنى دوو لیواى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، به چاكسازیى و كارى هاوبه‌ش هاوكارییه‌كانى ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت و به په‌رته‌وازه‌یى ئه‌م هاوكارییه به‌دی نایه‌ت.
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له مه‌راسیمى پڕچه‌ككردنى هه‌ر دوو لیواى 14 و 16 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه له گوتارێكدا باسى له گرنگى چاكسازى كرد له ناو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى یه‌كگرتوویى پێشمه‌رگه كرده‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل له گوتاره‌كه‌ى گوتى، “ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ى ئه‌مریكا ده‌رخه‌رى ئه‌و راستییه‌ن كه به یه‌كگرتوویى و به‌رده‌وامبوونى چاكسازيى ئه‌و هاوكارییانه به‌رده‌وام ده‌بن و له په‌رته‌وازه‌یى نامێنن، بۆیه دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى چاكسازى ده‌كه‌ینه‌وه له بوارى سه‌ربازییدا”.
شۆڕش ئیسماعیل له به‌شێكى تر‌ى گوتاره‌كه‌ى ئه‌و هاوكارییه‌ى ئه‌مریكاى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به قۆناغێكى به‌هێزتر له دۆستایه‌تى ئه‌مریكا و كورد وه‌سف كرد.