توركیا هێزێكی گەورە دەنێرێتە باكووری سووریا

0

(نوچەنێت)

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێزێكی گەورەی توركیا نێردرایە باكووری سوریا و هەروەك ئاذانسەكانی توركیاش دەڵێن چوونی ئەو هێزە بۆ دامركاندنەوەی ئەو جموجۆڵە سەربازییەیە كە ماوەیەكە سوپای سووریا لە لەو ناوچەیە ئەنجامی دەدات.

لەمبارەیەوە چالاكوانانی ئیدلب دوای ئەوەی سوپاكەی توركیایان بینیوە، بە ئاژانسی (خبر 24)یان راگەیاندووە، سەربازە توركەكان بە پاڵپشتی  ژمارەیەكی زۆر لة ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سەربازی هاتنە ناو دەروازەی سنووری (كفرلوسین) و بەرەو ئەو ناوچانەی گوندەكانی سنووری ئیدلب بەرێكەوتن كە پێگە سەربازییەكانی توركیایان لێیە.

ئەو چالاكوانانە ئاماژە بەوەش دەكەن كە ماوەیەكە سوپای سووریا بە چڕی هەندێ پێگەی سەربازی لە چیای زاویە بە تۆپ و رۆكێت بۆردومان دەكەن و فڕۆكە چاوێرەكانی رووسیاش لە ئاسمانی ناوچەكە دەسوڕێنەوە.

پێویستە بگووترێ لەچەند مانگی رابردوودا شاری ئیدلیب چەندین جار رووبەرووبوونەوەكانی سوپای سووریا و گروپە چەكدارانی سەر بە تووركیای بەخۆوە بینیوە، بەتایبەتیش لە ناوچەكانی باشووری ئیدلیب كە گوندەكانی (فوتیڕە وبارە و رویحە)ی لێیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com