كورد دەیانەوێ نموونەی تایوان كۆپی بكەن
نووچەنێت-ئەلبەیانی ئیماراتی
بە ئاماژە بە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كڕینی چەكی ئەمریكی، رۆژنامەی بەناوبانگی ئەلبەیانی ئیماراتی دەڵێت كورد دەیانەوێت نموونەی تایوان كۆپی بكەنەوە.
تایوان بە رووكەش ووڵاتێكی ژێری سایەی سەروەری دەوڵەتی چینە، بەڵام لە راستیدا سیستمی سیاسی و سەربازیی تەواو جیاوازە و بە ئازادیی چەك لە ئەمریكا دەكڕێت بۆ خۆپاراستنی.
رۆژنامەكە دەڵێت ئەدای بەهێزی هێزی پێشمەرگە لە بەرامبەر داعش و دەستكەوتە مەیدانییەكانی كورد لەم دواییانەدا ، خواستی سەربەخۆخوازیی كوردی بەهێز كردووە. لەلایەكی دیكەشەوە نووری مالیكی پشتیوانیی واشنتۆنی لەدەستداوە. رۆژنامەكە بە گرنگییەوە ئاماژە دەكات بە نێوەندی هاوبەشی پرۆسەكان بۆ خەمڵاندنی تواناكانی پێشمەرگە، كە لە هەولێر دامەزراوە و بەمدواییانە فراوان كراوە.