رووسیا و چین بێدەنگن و تائێستا پیرۆزباییان لە جۆ بایدن نەكردووە

0

(نوچەنێت)

تا ئێستا هیچ یەكێك لە وڵاتانی رووسیا و چین وەك دوو زلهێری جیهان هیچ قسەیەكی فەرمیان لەسەر ئەو ئەنجامە نەكردووە كە بۆ هەڵبژاردنەكەی سەرۆكایەتی ئەمەریكا راگەیانراوەو چاوەڕێی ئة نجامی فەرمی كۆتایی دەكەن.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی (فرانس24)، هەریەك لە رووسیا و چین چاوەڕێی راگەیاندنی فەرمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمەریكا دەكەن، بۆ ئەوەی قسەی فەرمی خۆیان و پیرۆزباییەكانیان بۆ سەرۆكی نوێی ئەمەریكا بنێرن.

لەلایەكی دیكەش سەرەڕای رەتكردنەوەی بڕیاری شكستهێنان لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە، جۆ بایدنی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لە خۆ ئامادەكردندایە بچێتە كۆشكی سپی، بەڵام كرملێن رایگەیاندووە كە سەرۆكی وڵاتەكەی لە چاوەڕوانی ئەنجامی فەرمیدایە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی خۆی بۆ سەرۆكی نوێی ئەمەریكا بنێرێ.

وتەبێژی سەرۆكایەتی رووسیاش (دیمیتری بیسكۆڤ) بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند “سەرۆك پۆتین ریز لە بۆچوون و رای گەلی ئەمەریكا دەگرێ”

لایخۆشیانەوە چینییەكان ئەوەیان رەتكردۆتەوە كە جارێ پیرۆزبایی لە جۆ بایدن بكەن و دەڵێن “هێشتا یەكلا نەبۆتەوە كە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە كێ دەكاتە سەرۆك”.

لەمبارەیەوە (وانگ وینبین) وتەبێژی وەزیری دەرەوەی چین بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند “زانیومانە كە جۆ بایدن رایگەیاندووە كە براوەی هەڵبژاردنەكەیە، بەڵام ئەنجامی فەرمی ئەو هەڵبژاردنە بەپێی یاساكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رادەگەیەنرێت” بۆیە دەشڵێ “ئێمە چاوەڕێی ئەو راگەیاندنە فەرمییە دەكەین “.

تا ئێستا زۆرێك لە وڵاتانی جیهان بەشێوەیەكی فەرمی پیرۆزبایی سەركەوتنیان بۆ جۆ بایدن ناردووە ، بەڵام جگە لە چین و رووسیا، ووڵاتانی دیكەی وەك بەرازیل و مەكسیك بێدەنگیان هەڵبژاردووە و چاوەڕێی ئەنجامی فەرمی دەكەن.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com