(نوچەنێت)
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، رێككه‌وتون له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای قه‌رز، بەڵام به‌و بڕه‌ی كە لیژنه‌كه به گونجاوی ده‌زانێت.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا لیژنه‌ی دارایی بڵاویكردوه‌ته‌وه، لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كۆبوه‌ته‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای قه‌رز كردوه له‌پێناو دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجیه گرنگه‌كانی دیكه، لیژنه‌كه سوربووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی داواكراوه و تیشكیش خراوەتە سه‌ر خه‌رجییه پێویسته‌كان.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، لیژنه‌ی دارایی بیرۆكه و پێشنیازه‌كانی خۆیان به سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یاندوه بۆ ده‌رچون له‌م قه‌یرانه داراییه و په‌یڕه‌ونه‌كردنی سیاسه‌تی قه‌رز و قورسكردنی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ت، دەشڵێ “رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردولا كراوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێشنیازانه، هه‌روه‌ها رێككه‌وتون بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای قه‌رز، به‌و بڕه‌ی كه لیژنه‌ی دارایی به گونجاوی ده‌زانێت.”
لای خۆشیه‌وه مسته‌فا كازمی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانی كوردی تویتێكی كردووه، ده‌ڵێت، “هه‌ندێك له‌هه‌وڵدان قه‌یرانی نه‌ختینه‌ی دارایی بكه‌نه بابه‌تێكی سیاسی، به‌ڵام لێكگه‌یشتن هه‌یه له‌نێوان حكومه‌ت و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان، كه هۆكاره‌كه كه‌ڵه‌كه‌بونی هه‌ڵه‌كانه و له‌پلانی (وه‌ره‌قه‌ی سپی) چاره‌سه‌رمان بۆ داناوه، خوازیاری هاوكاریی په‌رله‌مانین بۆ تێپه‌ڕاندنی رێوشوێنه‌كانی ده‌ستپێكردنی خه‌رجكردنی موچه”.