نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات كۆریاى باكوور په‌یامێكى ناڕاسته‌وخۆى به جۆ بایدنى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا داوه و پێشبینى ده‌كرێت بایدن له‌مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ كۆریاى باكوور سڵ بكاته‌وه.
نه ئه‌و “شه‌ڕه جنێوه” نه ئه‌و “دۆستایه‌تییه گه‌رمه” ده‌بێت. ئه‌مه وه‌سفى په‌یوه‌ندى كۆریاى باكوور و ئه‌مریكایه له‌سه‌رده‌مى جۆ بایدن.
چونكه تره‌مپ ماوه‌یه‌كى زۆر له میدیاوه خه‌ریكى جنێودان بوو به كیم جۆن ئۆنى سه‌رۆكى كۆریاى باكوور، ئه‌میش وه‌ڵامى ده‌دایه‌وه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سێ دیدارى مێژوویى له نێوانیان روویدا و تاراده‌یه‌كى زۆر په‌یوه‌ندى نێوان كۆریا و ئه‌مریكا پێشكه‌وت.
له راپۆرته‌كه‌ى سكاى نیوز باس له‌وه ده‌كرێت، پێشتر كۆریاى باكوور بایدنى به “خه‌ڵه‌فاو و به‌دحاڵى” وه‌سف كردووه و دوێنیش له وتارێكى رۆژنامه‌ى فه‌رمى ده‌وڵه‌ت هه‌ڕه‌شه كراوه و باس له‌وه كراوه كۆریا ئه‌و هێزه‌ى هه‌یه ده‌توانێ شه‌ڕه‌كان یه‌كلایى بكاته‌وه.
بایدن پێشتر تره‌مپى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه زیاتر له ئاستى خۆى مه‌سه‌له‌ى كیمى گه‌وره كردووه و بایه‌خى پێداوه. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر دانوستاندنیش بكرێت ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستى نزمتر بێت، وه‌ك سه‌رده‌مى تره‌مپ له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆكایه‌تى نه‌بێت.
له راپۆرته‌كه‌ى سكاى نیوز دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، دۆسیه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى كۆریاى باكوور وه‌ك دۆسیه‌یه‌كى ئاڵۆز له‌به‌رده‌م جۆبایدن ده‌مێنێته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هه‌موو ئاسته‌كان بایدن له‌گه‌ڵ كۆریا سڵ له هه‌نگاوه‌كانى بكاته‌وه.