(نوچەنێت)
زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا ، جارێ به‌شه ناوخۆییه‌كان بۆ خوێندكاران نەكاتەوە، چونكە ده‌ڵێ “به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایه و له‌پێناو پاراستنی گیانی خوێندكارانه”.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكی به‌ش و كۆلێژه‌كانی زانكۆكه كۆبووه‌وه و دۆخی خوێندنیان هه‌ڵسه‌نگاند، زانكۆی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه، “به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، له‌پێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین به‌شه ناوخۆییه‌كان بكه‌ینه‌وه”.
زانكۆی ناوبراو ئەوەشی خسترتە ڕوو “پێویسته مامۆستایان هاوكاربن و كارئاسانی بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شار بكه‌ن، كه بۆ خوێندنی وانه پراكتیكییه‌كان دێنه‌وه بۆ ناو كه‌مپه‌سه‌كان، هه‌وڵبدرێت وانه‌كان هه‌مووی بخوێندرێن و چڕبكرێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژێكی هه‌فته‌دا بخوێندرێن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن كه‌متربێت له تاقیگه‌كاندا، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و مامۆستایاندایه”.
بڕیاری نه‌كردنه‌وه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان له‌لایه‌ن زانكۆی سلێمانییه‌وه له‌كاتێكدایه، به‌شێك له خوێندكارانی زانكۆكه زیاد له‌جارێك ناڕه‌زایه‌تییان به‌رانبه‌ر نه‌كردنه‌وه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان و به‌رده‌وامبوونی خوێندنی ئاوێته ده‌ربڕیوه.
هه‌روه‌ها زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و كۆیه بڕیاریان داوه، به جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپاراستنه‌وه، به‌شه ناوخۆییه‌كانیان بكه‌نه‌وه.