(نوچەنێت)
شه‌وی رابردو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كە گوڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 5 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر، پارێزگای سلێمانی هه‌ژاند، بەڵام هیچ زانیارێَكی گیانی و ماڵی بەدواوە نەبوو.
كاتژمێر AM 2:18 ی شه‌وی رابردو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك دانیشتوانی شاری سلێمانی بەئاگاهێنایەوەو ناوه‌نده‌كانی تۆماركردنی بومه‌له‌رزه‌ش ته‌ئكیدیان له‌وه‌كردوه، كه ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بووه.
ناوه‌ندی چاودێریی ئه‌وروپی بڵاویكردوه‌ته‌وه، كە گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 4.8 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر و به‌گشتی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له نزیك سنوره‌كانی ئێران هه‌ژاندوه.