نوچه‌نێت
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كانى عێراق و چین تۆمه‌تبار ده‌كرێت، خالد نه‌جم وه‌زیرى پلاندانانى عێراق رايگه‌یاند، هێشتا رێككه‌وتنه‌كان كاریان پێده‌كرێت و زۆربه‌یان په‌یوه‌ندى به ژێرخانه‌وه هه‌یه.
خالد نه‌جم له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى عێراقییه‌ى فه‌رمى، ره‌تيكرده‌وه رێككه‌وتنه‌كانى نێوان عێراق و چین پووچه‌ڵ كرابنه‌وه
وه‌زیرى پلاندانان ده‌ڵێ، “ئه‌و پرۆژانه‌ى به رێككه‌وتنى چینى پاره‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كرێـت له بوارى ژێرخانن”.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له رۆژانى داهاتوودا بڕگه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه كارا ده‌كرێن و ده‌شڵێ، “ئێمه 15 رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ چین كردووه”.
هه‌ر له هه‌مان دیمانه خالد نه‌جم وه‌زیرى پلاندانانى عێراق باس له‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ميسر كراوه رێككه‌وتن نیین به‌ڵكو یاداشتى لێكتێگه‌یشتنن.
له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا مسته‌فا كازمى له راگه‌یاندن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا رێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ میسر كردووه‌ته شوێنگره‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كانى چین كه له سه‌رده‌مى عادل عه‌بدولمه‌هدى واژۆ كراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق راگه‌یاند، هیچ رێككه‌وتنێك بۆئه‌وه نه‌كراوه شوێنى رێككه‌وتنه‌كانى چین بگرێته‌وه. گوتیشى ئه‌و جۆره قسانه ده‌كرێن بۆ تێكه‌ڵكردنى دۆسیه‌كانه.