نوچهنێت
کەسوکاری ئەو ژنەی ئەمرۆ تهرمهكهى له سلێمانى به کوژراوى دۆزرایهوه دەڵێن ، کێشەیان لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک نییە، بههۆى ئهو تاوانهى دهرههق به كچهكهیان كراوه سكاڵایان تۆمار كردووه.
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەم شیلان شەهید عارف کە هاوکات بریکاری وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمە و خوشکی شۆخان شههید عارفه كه ئهمڕۆ تهرمهكهى دۆزرایهوه. له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانى راگهیاند، كێشەیان لەگەڵ كەس نییە و چونكە بابەتەكە تاوانه ئەوان سكاڵایان تۆماركردووە .
گوتیشی، “خوشكەكەم فەرمانبەر بووە لە دادنوسی یەکی سلێمانی و خاوەنی دوو منداڵە لە ساڵی 2013 لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و هیچ کێشەکی نەبووە”.
شیلان شەهید عارف داواشی كرد كە میدیاكان ئەو كەیسە نەقۆزنەوە بۆ هیچ مەبەستێكی سیاسی یان هەر مەبەستێكی دیكە و گوتی، “بابەتەكە هەستیارە”
ئەمڕۆ لەسەرشەقامی مەلیک مەحموودی سلێمانی تەرمی ژنێک بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا دۆزرایەوە و کە تەمەنی 36 ساڵە و فەرمانبەرە.