شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى به سه‌رپه‌رشتى نێچیرڤان بارزانى ده‌دات و ده‌ڵێ، “هه‌میشه نێچیرڤان بارزانى له هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى ناوماڵى كورد بووه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وبه سه‌رپه‌رشتى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى به ئه‌رێنى به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه ماوه‌یه‌ك بوو كۆمه‌ڵێك گرژیى له‌نێوان ئه‌م دوو حزبه دروست ببوو.
عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ستایشى ئه‌و هه‌وڵه‌ى نێچیرڤان بارزانى كرد و دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه نێچیرڤان بارزانى ئه‌و كارانه بكات.
عه‌لى عه‌ونى گوتى، “نێچیرڤان بارزانى هه‌میشه له هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى ناوماڵى كورد بووه”
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “راسته كاك نیچیرڤان جێگرى سه‌رۆكى پارتییه، به‌ڵام رایه‌كانى ئه‌و هه‌میشه بۆ لایه‌نه‌كان باش بووه و بۆ نزیكخستنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بووه”.