شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
حامد موتڵه‌گ كه سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌یه پێیوایه كورد له پرۆسه‌ى گۆڕینى محه‌مه‌د حه‌لبووسى له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌شدار ده‌بێت و ره‌تى ناكاته‌وه.
حامد موتڵه‌گ ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆى تشرینى دووه‌م لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت داوه و پێشبینى ده‌كات كورد له پرۆسه‌ى لادانى حه‌لبووسى له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان دژایه‌تى نه‌كات.
موتڵه‌ك له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “كاتێك زۆرینه داواى گۆڕینى حه‌لبووسى ده‌كه‌ن دیاره كه‌موكوڕییه‌ك هه‌یه، بۆیه كورد له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته ناوه‌ستێته‌وه”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى سوننه كه پێشتر ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق بووه، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كورد هه‌میشه له‌گه‌ڵ هێڵى به‌رژوه‌ندى گشتی ده‌ڕوات و هه‌ر كارێك له به‌رژوه‌ندى گشتى بێت ئه‌وا ده‌یكات، بۆیه داوا له كورد ده‌كات ئه‌مجاره‌یش به هه‌مان شێوه كار بكات.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێك ئاشكراى كردووه، سوننه‌كان ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزا كردووه بۆ لادانى محه‌مه‌د حه‌لبووسى له سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش قسه‌یان له‌گه‌ڵ كورد و شیعه‌كان كردووه.