پارتى و یه‌كێتى باس له‌ رۆڵى نێچیرڤان بارزانى ده‌كه‌ن

0

نوچه‌نێت

له‌ راگه‌یه‌نراوى هاوبه‌شى نێوانیان، مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یى نیشان داوه‌ ته‌واوى لایه‌نه‌كانى كوردستان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه‌ وكارى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه‌كانى به‌ پێویست زانیوه‌ به‌ تایبه‌تى له‌و كاته‌كدا كه‌ كۆمه‌ڵێك گرفت به‌رۆكى خه‌ڵكى كوردستانى گرتووه‌.

ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ویه‌كێتى كرد و له‌كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ردوو لا راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، دووپاتیان له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ى زیاتر وجێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كان كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌، نێچیرڤان بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسى بارودۆخى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك گرفت به‌رۆكى گرتوون، به‌ تایبه‌تى له‌ رووى ئابوورییه‌وه‌، له‌و روانگه‌یه‌وه‌ كارى هاوبه‌شى ته‌واوى لایه‌نه‌كانى به‌ پێویست زانیوه‌.

هه‌روه‌ها راگه‌ینراوه‌كه‌ باس له‌ رۆڵى نێچیرڤان بارزانى ده‌كات وده‌ڵێ، “جه‌ختى له‌ گرنگیى كارى هاوبه‌شى نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى نێوان پارتى و یه‌كێتى كرده‌وه‌ و ئاماده‌ییى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانى نیشان دا بۆ پاڵپشتى و هاوكاریى سه‌رخستنى كارى پێكه‌وه‌یى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com