نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وبه‌رپرسانى دارایى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه وبه‌گوێره‌ى ئاماژه‌كان هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت.
ماجد وائلى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له توتێكدا باسى له‌وه كردووه، له دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كازمى وبه‌رپرسانى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى بۆ تاوتوێكردنى بارودۆخى دارایى عێراق، له یه‌كێك له خاڵه‌كان داوا له كازمى كراوه بڕیار بدات به‌و پاره‌یه‌ى هه‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه بكرێت.
هاوكات لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكى كورت دووپاتى كردووه‌ته‌وه له نزیكترین كاتدا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر قه‌رزكردن ده‌درێت بۆئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بكرێت.
له‌ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى هاتووه رۆژى چوارشه‌م پرۆژه یاساى قه‌رزكردن له په‌رله‌مان ده‌خرێـته ده‌نگدانه‌وه، چونكه رۆژى شه‌مووى رابردوو خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ كراوه و هیچ پرۆژه‌یه‌ك نابێت دواى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م 72 كاتژمێر ده‌نگدان له‌سه‌رى دوا بكه‌وێ.
هه‌فته‌ى رابردوو عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند، هه‌ركاتێك په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر قه‌رزكردن دا ئه‌وا حكوومه‌ت ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كات.