نوچه‌نێت
لیواى 26 ى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر سنوورى سعوودیه ده‌ستى به دانانى به‌ربه‌رستى ئه‌منى و دامه‌زراندنى سه‌نگه‌ر كردووه،كه نزیكه‌ى 120 كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێت و به‌گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستى ئه‌منى داده‌نرێت له عێراقدا.
میدیاكانى عێراق باسیان له‌وه كردووه لیواى 26ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌دانانى به‌ربه‌رستيَكى ئه‌منى “ساتر” كردووه و كه به گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست داده‌نرێت له عێراقدا.
به‌ربه‌سته‌كه له ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر له‌سه‌ر سنوورى سعوودیه ده‌ست پێ ده‌كات، له قۆناغى یه‌كه‌م تا ناحیه‌ى نوخه‌یب درێژ ده‌بێته‌وه. درێژایى ته‌واوى سه‌نگه‌ره‌كه 120 كیلۆمه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ى سێ مه‌تره و قوڵایى چاڵاكانیشى نزیكه‌ى دوو مه‌تر ده‌بێت و تا ئێستا 10% كاره‌كانى ته‌واو كراوه.
ئامانجى ئه‌م به‌ربه‌سته رێگرتنه له دزه‌كردنى تیرۆریستان له بیابانه‌وه، دانانى ئه‌و سه‌نگه‌ره‌یش له كاتێكدایه كه په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و سعوودیه رۆژ له‌دواى رۆژ له‌به‌هێزبوون دایه.