بڕیاری (زیندانی تاهەتایی) بۆ دەستدرێژیکارانی سەر ژنەکەی پردێ دەرچوو

0

(نوچەنێت)

بەپێی بەڵگەنامەیەكی فەرميی دادگای كەركووك بڕیاری زیندانيكردنی تاهەتایی بۆ دەستدرێژیکارانی سەر ژنەکەی پردێ دەركرد.

دادگای کەرکوک بڕیاری زیندانی تاهەتایی بۆ ئەو دوو تۆمەتبارە دەرکرد کە دەستدرێژیی سێکسییان کردبووە سەر ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پردێ.

جێی باسە ئەو ژنەی دەستدرێژی كرابووە سەر کوردە و باری دەروونی جێگیر نییە، هاوسەرەکەشی لە نەتەوەی تورکمانە و خاوەن پێداویستی تایبەتە و توانای رۆیشتنی نییە. رووداوەکە لە یەکێک لە ماڵە چۆڵەکانی کۆڵانەکەیان لە پردێ روویدابوو. دواتر پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان چەند کەسێکیان بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنەسەر ژنەکە دەستگیرکرد و دوای حەوت مانگ لە رووداوەکە دادگا بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ دوو کەسیان دەرکرد.

پێویستە بگوترێ، مانگی نیسانی ئەمساڵ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە دوو کەس لەناو ماڵێکدا دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پردێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com