كورسییەكەی مالیكی و فەرشەكەی بارزانی
ئەنوەر حەمدانی
رۆژنامەنووسی بەناوبانگی عەرەب ئەنوەر حەمدانی ستایشی بارزانی دەكات و بە توندی سەركۆنەی مالیكی دەكات. ئەو بارزانی بە دەوڵەتمەدار و مالیكیش بە نیمچەپیاو ناو دەبات.
حەمدانی دەڵێت “سەختییەكانی ژیان بارزانییان فێكردووە لەپێناوی گەلەكەیدا قوربانی بدات، ژیان فێری كردووە چیاكان وەفادارترین هاوڕێن. بارزانی كە لە چیاكانەوە گەڕایەوە، لەخۆی نەگۆڕا، بەڵكو هەر بە جل و بەرگەكەی جاران و لەسەر فەرشەكەی چیاكانی دەژی.
هەرچی نیمچە پیاوەكانیشە، ناتەواوییەكانی خۆیان بە كورسییەكەیان قەرەبوو دەكەنەوە. نموونەی ئەو نیمچە پیاوانەش نووری مالیكییە. بە مالیكی دەڵێم بەرلەوەی لەسەر نەوت و پارە لە خەڵكی بپرسیتەوە، لەخۆت بپرسەوە.
من نازانم چ بەراووردێك بكەم لەنێوان دوو كەس: یەكێكیان بە 10%ی بودجە ووڵات بونیات دەنێت، ئەوی دیكەش بە 90%ی بودجە ووڵات وێران دەكات”
لە كۆتاییدا بە بارزانی دەڵێت، بەڕاستی تۆ پیاویت و ئابڕووی نیمچەپیاوەكانیشت برد