نوچه‌نێت
چه‌ند میلیشیایه‌كى توندڕه‌وى سه‌ربه ئێران خۆشحاڵى خۆیان به سه‌ركه‌وتنى جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ده‌رده‌بڕن و ئه‌مه‌یش گومان و نیگه‌رانى دروست ده‌كات.
هه‌ر یه‌كه له بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با و كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا له‌سه‌ر زارى گوته‌بێژه‌كانیان خۆشحاڵى خۆیان به سه‌ركه‌وتنى جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه، ئه‌و رووداوه‌یان به نیشانه‌یه‌ك زانیوه بۆ كۆتاییهاتنى سه‌رده‌مى تره‌مپ كه به كاوڵكارییان وه‌سف كردووه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا باس له هه‌ڵوێستى میلیشیا تونده‌ڕه‌وه‌كانى شیعه ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌م هه‌ڵوێسته گومان و دڵه‌ڕاوكێیان دروست كردووه.
جیا له شیعه‌كان خه‌میس خه‌نجه‌ریش كه سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌یه و پێشتر به‌هۆى بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكاوه سزاى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه، خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕیوه و سه‌ركه‌وتنى بایدنى به لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له په‌یوه‌ندى جیهان وه‌سف كردووه.
حوڕه نموونه‌ى به بۆچوونى چه‌ندان كه‌سى عێراق ده‌هێنێته‌وه كه گومان و دڵه‌ڕاوكێیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى میلیشیاكان هه‌یه له‌وانه یه‌كێكیان ده‌ڵێ، “ئه‌و سه‌ركرده سیاسییانه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكیان به “شه‌ڕانگێز” وه‌سف كردووه ودروشمى “مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئێستا وه‌ك دۆستێكى كۆن پیرۆزبایى له‌سه‌ركه‌وتنى بایدن ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى حوڕه ترسى گه‌وره له‌وه‌یه بایدن ده‌ستى ئاشتى بۆ ئێران درێژ بكات و بۆئه‌وه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى زیندوو بكاته‌وه، كه له سه‌رده‌مى سه‌رۆك ئۆباما كراوه و ئه‌وكاتیش بایدن جێگرى بوو. زافر عانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى په‌رله‌مانى عێراق گوتوویه‌تى، “نامانه‌وێ جارێكى تر سیاسه‌تى ئۆباما بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌مان”.