(نوچەنێت)
بەپیچی ئەو بەڵگە نامانەی كە دەست (نوچەنێت) كەوتوون، سەندیكای مامۆستایانی عێراقی سكاڵایان لەدژی عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی تۆمار كرد.
بەپێ ئەو بەڵگەنامانە سكاڵاكە لە وەزیری دارایی پیشكەش بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقی كراوە و داوایان لە ئەنجومەنی ناوبراو كردووە بڕیار بدات بۆ ئەوەی مووچەی مانگەكانی تشرینی یەكەم و دووەمی ئەمساڵ خەرجبكرێن.
بەپێی ئەو پسوولەیەی كە هاوپێچ كراوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رەزامەند بووە كە ئەو سكاڵایەی سەندیكای مامۆستایان وەربگرێت.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە بەشێكی پارێزگاكانی عێراق مامۆستایان بە هۆی دواكەوتنی مووچەكانیان ناڕەزاییان دەربڕی و داوایان كردبوو كە فشار بخرێتە سەر حكومەت بۆ خەرجكردنی ئەو مووچانە

