سوپاسالاری پێشمەرگە: لەم مانگەدا دوو لیوای پێشمەرگە پڕچەك دەكرێن

0

(نوچەنێت)

سوپاسالاری هێژی پێشمەرگەی كوردستان ئەوەی بۆ (نوچەنێت) پشتڕاستكردەوە كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش 14 لیوای وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەك دەكات.

لەپەیوەندیەكدا  فەریق (جەمال ئیمینیکی) سوپاسالاری پێشمەرگە بە (نوچەنێت)ی راگەیاند ” هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لەچوارچێوەی پلانی پڕچەککردنی سوپای عێراق، دوو لیوای هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە پڕچەک دەكات‌”. وتیشی “هەر لە چوارچێوەی ئەو پلانەی هاوپەیماناندا 12 لیوای دیكه‌ش‌ پڕچه‌ك ده‌كرێن”.

سوپاسالاری پێشمەرگە روونیكردەوە كە ئەو دوو لیوایەی پڕچەک دەکرێن بریتین لەلیواکانی ١٤و ١٦ی وەزارەتی پێشمەرگە، پرۆسەکەش لەم مانگەدا جێبەجێدەکرێت ‌و پڕچەککردنەکەش بەچەکی سوک‌ و مامناوەند دەبێت”.

بەقسەی سوپاسالاری پێشمەرگە، “هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش لەمانگەکانی داهاتودا ١٢ لیوای تری هێزەکانی پێشمەرگە پڕچەک دەکات کە ئەویش لەچوارچێوەی پلانێکی هاوپەیمانێتییەکەدایە بۆ پڕچەککردنی سوپای عێراق بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی داعش”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com