(نوچەنێت)
فراكسیۆنێكی پەرەلمانی عێراق، پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق پاشه‌كه‌وت بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و دواتر بۆیان بگه‌ڕێنرێته‌وه.
عه‌دنان فه‌یحان سه‌رۆكی كوتله‌ی سادقون-ی سه‌ر به عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: ئه‌و بڕٍه پاره‌یه‌ی پێویسته دابینبكرێت مانگانه بریتییه له 4 ترلیۆن و 901 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و گرێبه‌ست، هه‌روه‌ها 350 ملیار دینار موچه‌ی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌رجی كۆمپانیا زیانلێكه‌وتوه‌ته‌كان، كڕینی ده‌رمان و كارتی نیشتمانی و پاره‌ی گه‌نم و جۆ، كه 845 ملیاره، هه‌روه‌ها دانه‌وه‌ی قه‌رزه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان و سود، كه مانگانه 599 ملیار دیناره.
ئەو فراكسیۆنە دەشڵێ “به‌پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی، داهات له چه‌ند مانگی رابردودا مانگانه نه‌گه‌یشتوه‌ته 4 ترلیۆن دینار، هه‌روه‌ها حكومه‌ت نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان بدۆزێته‌وه و ته‌نها پشت به قه‌رزكردن به‌ستراوه”.
سه‌رۆكی كوتله‌ی سادقون پێیوایە چه‌ند چاره‌سه‌رێك هه‌یه و یه‌كێك له‌وانه‌ش پاشه‌كه‌وتنی موچه‌یه به‌بڕی 5%، تایبه‌تكردنی كۆمپانیا زیانلێكه‌وتوه‌كان و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بانكه ناوخۆییه‌كان و بازرگانانی ناوخۆیی بۆ دابینكردنی كاڵاكانی فۆرمی خۆراك و كڕینی ده‌رمان و دابینكردنی پاره‌ی گه‌نم و جۆ، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئاسانكاری بۆیان، تا ئه‌و كاته‌ی قه‌یرانی دارایی كۆتایی دێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێویسته حكومه‌ت سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ دواخستنی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان به‌كاربهێنێت و له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئۆپێكیشدا رێكبكه‌وێت بۆ زیادكردنی بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق.