نوچه‌نێت
بڕیاره ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى بكات، كه شانده‌كه‌ى یه‌كێتى له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانى و شانده‌كه‌ى پارتى له‌لایه‌ن هۆشیار زێبارى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێن.
دڵشاد شه‌هاب راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆى تشرینى دووه‌م له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌ك ئه‌و راوێژكاره ئاشكراى كردووه، بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى سه‌رۆكایه‌تى شاندى یه‌كێتى ده‌كات. هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه‌ى پارتى ده‌كات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌یش له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت. به ئامانجى ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه.