هەرێمی كوردستان چەك لە ئەمریكا دەكڕێت
نووچەنێت-ئاژانسەكان
ئەمڕۆ هەینی بەرپرسێكی ئەمریكی ئاشكرای كرد كە هەرێمی كوردستان داوای چەكی پێشكەوتووی لە ئەمریكا كردووە، ئەمەریكاش دیراسەی رێگاكانی بەهێزكردنی سیستمی بەگری كوردستان دەكات لە بەرامبەر هەڕەشەی داعش، بەرپرسێكی كوردیش دەڵێت هاریكاری ئەمریكا زۆر پێویستە بۆ پاراستنی خاكی هەرێمی كوردستان.
بەرپرسێكی وەزارەتی وەزارەتی جەرەوەی ئەمریكا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی ووتووە “هەرێمی كوردستان داوای چەكی پێشكەوتووی لە ئەمریكا كردووە”، لە بەرامبەردا “پێشكەشكردنی هاریكاریی ئەمنی بۆ هەرێمی كوردستان لە رێگەی هەردوو بەرنامەی فرۆشی كەرەستەی سەربازی دەرەكی و پاڵپشتی سەربازی دەرەكی دەبێت بە تەنسیق لەگەڵ حكومەتی ناوەندی”.
بەرپرسەكە ووتویەتی پێشتریش ئەمریكا راستەوخۆ هاریكاری سەربازی ئەمنیی هەرێمی كوردستانی كردووە و ئێستاش ئەمریكا دیراسەی رێگاكانی بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی كوردستان دەكات لە بەرامبەر مەترسی داعشدا.
دەربارەی ئەو كەرەستانەی هەرێم داوای كردوون، بەرپرسەكە ئاماژەی كردووە بە “تانك و كەرەستەی قەنناسی و ئوتومبیلی درع و تۆپهاوێژ و زەخیرە و بارهەڵكری سووتەمەنی و ئوتومبیلی فریاكەوتن و خودەی سەربازی”.
لای خۆیەوە بەرپرسێكی كوردیش ئاشكرای كردووە كە ئەم داواكارییەی كورد ل سەردانەكەی مانگی پێشووی شاندێكی كوردی لەگڵ چەند ئەندامێكی كۆنگرێس باس كراوە. بەرپرسە كوردییەكە لای ئاسایی بووە ئەمریكا چەك بە كوردستان بفرۆشێت “ئەوەتا چین تایوان بە بەشێك لە خۆی دەزانێ، كەچی ئەمریكا چەك بە تایوان دەفرۆشێت”.
بەرپرسە كوردیەكە ووتوویەتی ئەمریكا لە ساڵی 2011 كاتێك لە عێراق كشایەوە، چەندین چەك و كەرەستەی بۆ هێزی پێشمەرگە بەجێهێشتبوو، كەچی حكومەتی عێراقی نەیهێشتبوو بگەنە دەستی هێزەكانی پێشمەرگە.
ئەم كاردانەوەیەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت كە عێراق بێ گەڕانەوە بۆ بۆچوونی ئەمریكا، بایی ملیاران دۆلار چەكی لە رووسیا كڕیوە.