كازمی جەختى لەسەر داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەكان كردەوە

0


(نوچەنێت)
مستەفا كازمی سەرەكوەزیرانی عێراق داخستنی دەروازی سنوورییە نافەرمییەكانی دووپات كردووەو وتیشی پێویستە لێرسینەوە لەگەڵ كارمەندە گەندەڵەكان بكرێت.
سەرەكوەزیرانی عێراق دوای ئەوەی دوێنێ لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق كۆبووەوە ئەوەی راگەیاند” گرنگیی داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان، کاریگەریی ئەرێنیی کردووەتە سەر دۆخی ئابووریی نیشتمانی و پاراستنی بەرهەمی خۆجێیی.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە تاقیگە دابنرێت بۆ پشکنینی کاڵا هاوردەکراوەکان لەژێر دەسەڵاتی دەزگای ناوەندی پێوانە و کۆنترۆڵی جۆریدا، هەروەها گرنگە هەماهەنگیی هاوبەش هەبێت لەنێوان فەرمانگەکان لە دەروازە سنوورییەکان، بە چاکی بەڕێوەبردن، کە بەشێوەیەکی ئەرێنی رەنگدانەوەی هەبێت بۆ بەدیهێنانی داهات، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە بودجەی فیدراڵی و نەهێشتنی قاچاخچێتی و ساختەکاری و بەهەدەردانی دارایی گشتی.
ناوبراو نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی بە گرنگ زانی و داوادەکات، لێپرسینەوەش لەگەڵ کارمەندانی گەندەڵ بکرێت و رێکاری یاسایی گونجاو لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com