شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد سبه‌ى لیژنه‌كه‌یان له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت به ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانى دارایى كۆ ده‌بنه‌وه تاوتوێى بابه‌تى دابینكردنى مووچه ده‌كه‌ن.
سبه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه و پرۆژه‌ى یاساى قه‌رزكردن نه‌خراوه‌ته كارنامه‌كه‌ى، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌كان بوو، چونكه دوو خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه و ته‌نیا ماوه بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
شێروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق هۆكارى دواخستنى ده‌نگدانى له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه بۆ نوچه‌نێت ئاشكرا كرد و گوتى، “به‌هۆى ئه‌وه‌یه سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانى دارایى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
سه‌باره‌ت به ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه شێروان میرزا گوتى، بۆ ئه‌وه‌یه بزانین له‌سه‌ر چ بڕێك قه‌رز رێككه‌وتن بكه‌ین و دواتر له رۆژانى داهاتوو له په‌رله‌مان بیخه‌ینه ده‌نگدانه‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق دووپاتى كرده‌وه تا یاساى قه‌رزكردن له په‌رله‌مان په‌سن نه‌كرێت ناتوانرێ مووچه دابه‌ش بكرێت.