نوچه‌نێت
په‌رله‌مانى عێراق كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرا ده‌نگدان به پرۆژه یاساى چاره‌سه‌كردنى كورتهێنانى دارایى نه‌خراوه‌ته كارنامه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ماڵپه‌ڕى فه‌رمى په‌رله‌مانى عێراق كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ى دووشه‌م نۆى تشرینى دووه‌مى بڵاوكردووه‌ته‌وه وبه پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى پێشبینى ده‌كرا، كارنامه‌كه بڕگه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى قه‌رز كه به “پرۆژه یاساى چاره‌سه‌ركردنى كورتهێنانى بودجه” ده‌ناسرێت له كارنامه‌كه نییه.
ئه‌و پرۆژه یاسایه بۆ دابینكردنى مووچه‌ى سێ مانگى داهاتووى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به په‌رله‌مان دراوه و رۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌نگدانى به‌م پرۆژه‌یاسایه به تاكه مه‌رجى دابه‌شكردنى مووچه زانى و گوتى، “ئه‌گه‌ر په‌سند بكرێت ئه‌وا له كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت و ئه‌گه‌ریش نه‌كرێت ئه‌وا مووچه‌ى هه‌ر مانگێك سێ تا پێنج هه‌فته دواده‌كه‌وێ”.
پرۆژه یاساكه دوو خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه و ته‌نیا ماوه ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق له 24ى هه‌ر مانگێك ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرا، تا ئێستا مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م “مانگى 10 ” نه‌دراوه و بۆیه زیاتر له 15 رۆژ له واده‌ى خۆى دواكه‌وتووه.